ئه‌وروپائیتاڵیا

کۆرۆنا هەڕەشە لە سێریائەی دەکات

یاریگا
ماوەی چەند هەفتەیەکە شەپۆڵێکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند وڵاتێکی ئەوروپای گرتووەتەوە و، بەم دواییەش چەند یاریزانێک و راهێنەرێکی یانەی سالێرێنتینای ئیتاڵی تووشی پەتاکە بوونە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لە دوایین پشکنینە پزیشکیەکانی کە بۆ یاریزانەکانی یانەی سالێرێنتینا پێش یاری ئەمشەو بەرامبەر ئۆدێنیزێ کراوە، دەرکەوتووە چەند یاریزان، راهێنەر و کارگوزارێکی یانەکەی تووشی پەتاکە بونە، بەم هۆیەوەی بەشداری یاری ئەم گەڕەی سێریائەی ناکەن.

توشبوونی یاریزانەکانی یانە ئیتاڵیەکە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە پرێمەرلیگیش چەند یارییەک دواخراون، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا، یارییەکانی ئەم خولەش دوابخرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button