ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دێشامب خەونەکەی زیدان لەبار دەبات

یاریگا
دیدیێ دێشامب، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێ بکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی لکیپی فەرەنسی راهێنەرەکەی کەلەشێرەکانی گووتی ” من ئامادەم تاوەکو 10 ساڵی دیکەش لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بەردەوام بم، بۆیە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022 لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی قسە دەکەم ”.

ئەم قسانەی دێشامب لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کە دوای مۆندیالی قەتەر واز لە پۆستەکەی دێنێت و، لە شوێنی ئەو زینەدین زیدان دەست نیشان دەکرێت، بۆیە راهێنەرەکەی پێشووی ریال مەدرید، ئامادەنیە راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button