ئه‌وروپائیسپانیا

یارییەکی ریال مەدرید دوادەخرێت و لە یارییەکیش بە دۆڕاو دادەنرێت

یاریگا
دوای تووشبوونی ژمارەیەک لە یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەنگۆیەک هەیە یاری هەفتەی داهاتووی ئەو یانەیە بەرامبەر کادێز دوابخرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی تیمی پزیشکی شاهانەکان بڵاویکردەوە راهێنەر و چوار یاریزانی دیکەی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دەنگۆیەک هەیە کە یاری گەڕی داهاتووی لالیگا بەرامبەر کادێز دوابخرێت، هەروەها ئەگەر بێتو ئەو یانەیە بۆ یاری بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو یاریزانی پێویستی نەبێت، لەم یارییە بە دۆڕاو دادەنرێن.

دوای توشبوونی مارسێلۆ و مۆدریچ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پشکنینی پزیشكی بۆ سەرجەم یاریزان و راهێنەرەکانی ئەو یانەیە کرا، دەرکەوت پێنج کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button