ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

كاردانەوەی كرۆس دوای ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان

یاریگا-

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ناوەڕاستكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ دەكات.

ڕۆژی ڕابردوو تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕاكێشرا و ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر پاریس سان جێرمان یاری دەكات.

لە پارچە ڤیدیۆیەكدا ئەستێرە ئەڵمانیەكە دەڵێت: پاریس ڕكابەرێكی بەهێزە ، لەو باوەڕەدام سەختترین ڕكابەر بوو لە نێو سەرجەم ڕكابەرەكانی دیكەدا ، ئێمە ڕیاڵ مەدریدین هەموو كات دەڕۆین بۆ ئەو جۆرە یاریانە ، متمانەی زۆرمان هەیە كە بگەینە قۆناغی چارەكی كۆتایی ، بە كاركردنێكی زۆر و خۆ ماندوو كردن ، بەڵام لە ئێستادا ئامانجمان كۆكردنەوەی خاڵ و یەكلكاردنەوەی نازناوی لالیگایە.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دەبیندرێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە نزیكترین ڕكابەریەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button