فۆرمولا وەنگرنگترین

فەرمی: سکاڵاکانی مێرسیدس رەتکرانەوە و ڤێرستاپێن پاڵەوانی جیهانە

یاریگا-دوو سکاڵاکەی مێرسیدس رەتکرانەوە و ماکس ڤێرستاپێن لە تیمی رێدبووڵ بوونە پاڵەوانی جیهان.

لە کۆتا گەڕی رکابەرییەکانی فۆرمولا وەن دا لە ئەبوو زەبی لە نێوان لویس هامڵتۆن لە تیمی مێرسیدس و ماکس ڤێرستاپێن لە رێدبووڵ هۆندا بوو. هەردوولا خاوەنی هەمان خاڵ بوون بەر لە کۆتا گەڕی پێشبڕکێکان و شەوی رابردووش ماکس توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێ. دوای ئەو یارییە، مێرسیدس دوو سکاڵایان گەیاندە بەردەستی بەرپرسان لەسەر دوو فاوڵی ڤێرستاپێن لەکۆتا گەڕدا و گووایە بەشێوەیەکی نایاسایی پێش هامڵتۆن کەوتووە بەڵام کەمێک لەمەوبەر راگەیەندرا سکاڵاکان ئەنجامەکەیان نەگۆڕیووە و ماکس پاڵەوانی جیهانە.

هامڵتۆن حەوت جار بووەتە پاڵەوانی جیهان, بەڵام بۆ ماکسی ٢٤ ساڵ یەکەمجارە ئەو خەڵاتە بەدەست دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button