ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

” دەمانەوێت پۆگبا بگەڕێنینەوە یانەکەمان “

یاریگا
فابیۆ پاراتیچی، بەرێوەبەری جێبەجێکاری یانەی یوڤێنتۆس نەیشاردەوە کە ئەوان بیر لە گەڕاندنەوەی پۆل پۆگبای فڕەنسی دەکەن.

بەرپرسەکەی خانمە پیرەکە لە پرێس کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆ لە کاتی ناساندنی ساری راهێنەری یانەکەیان سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانە فڕەنسیەکەی مانچێستەر یونایتد گووتی ” پۆگبا یاریزانێکی لێهاتوویە و پێشتر بۆ ماوەی چوار وەرزی بۆ یانەکەمان کردووە، هەر کاتێک ئەو بیەوێت دەتوانێت بگەڕێتەوە یانەکەمان و ئێمەش ئارەزووی گەڕانەوەت دەکەین، بەڵام نابێت لەبیر بکەین ئەو ئێستا یاریزانی مان یونایتدە “.

پۆگبا ماوەیەکە بە ئاشکرا بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە بێجگە لە یوڤێنتۆس، ریال مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button