ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یوڤێنتۆس پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی مارکینیۆس خەرج دەکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ زیاتر بەهێز کردنی هێلی بەرگری یانەکەیان، دەیانەوێت مارکینیۆسی بەرگریکاری بڕازیلی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە خانمە پیرەکە لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکاری بڕازیلی شازادەکان، ئامادەن بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام پێناچێت یانە فڕەنسیەکە دەستبەرداری ئەم یاریزانەی ببێت، چونکە دەیانەوێت بیکەن بە شوێنگرەوەی تیاگۆ سیلڤای هاونیشتیمانی.

مارکینیۆسی 25 ساڵان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی خەریکی کۆپا ئەمریکایە و لە ئێستادا نایەوێت بیر لە هیچ شتێک بێجگە لە هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.

Back to top button