ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هاونیشتیمانی سوارێزی کردووەتە ئامانج

یاریگا
ئاگۆستین ئالڤارێز، هێرشبەری لاوی ئۆروگوایی یانەی پێنارۆلی ئەم وڵاتە، بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئۆروگواییەکە بە ئاستە بەرزەکەی، بلاوگرانای ناچار کردووە هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن. ئەو یاریزانە 20 ساڵانە لە کۆی 40 یاری بە درێسی یانەکەی 23 گۆڵی تۆمار کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تێچووی ئالڤارێزی لاو دەگاتە نزیکەی 12 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە پێدەچێت ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا.

Back to top button