ئاسیائه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگعێراق

یاریزانێکی عێراقی بانگهێشتی پێکهاتەی یەکەمی مانچێستەر یونایتد دەکرێت

یاریگا
ئەمشەو مانچێستەر یونایتد لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یانگ بۆیز دەبێتەوە و، بۆ ئەم یارییە زیدان ئێقبال یاریزانی بەرەگەز عێراقی بانگهێشتی یارییەکە کراوە.

ماڵپەری فەرمی یوێفا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن رالف راننیک راهێنەری شەیتانە سوورەکان بۆ یاری ئەمشەو بانگهێشتکراون و، یاریزانە لاوە عێراقیەکەش کە لە تیپی لاوانی ئەو یانەیە یاری دەکات، بانگهێشتی یارییەکە کراوە و هاوشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رکابەری لەسەر بەدەستهێنانئ سێ خاڵی یارییەکە دەکەن.

زیدان ناوەڕاستکارە و لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە و لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ئەکادیمیای مان یو کردووە و، ئەم وەرزە لەگەڵ تیپی خوار 23 ساڵی یانەکەی بەشداری نۆ یاری کردووە.

Back to top button