ئه‌ڵمانیا

دۆرتموند بڕە پارەی سزاکەی بێڵینگهام دەدات

یاریگا-یانەی بۆروسیا دۆرتموند لە بری جود بێڵینگهام پارەی سزای قسەکانی  دەدات.

دوای یارییەکەی دۆرتموند و بایەرن، لاوە ئینگلیزییەکە هێرشیکردە سەر یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا و وتی “بۆ گەورەترین یاری ئەڵمانیا، راهێنەرێکیان داناوە کە پێشتر لەسەر یاریکردن بە ئەنجامی یاری سزادراوە، بۆیە بەلاماوە سەیرنیە کە ئەم یارییە لە دژی ئێمەبوو”.

لەسەر ئەو لێدوانە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕیاریدا بە ٤٠ هەزار یۆرۆ سزای ئەو یاریزانە بدات. ئەمڕۆ رۆژنامەی سەن رایگەیاند زۆرینەی بەرپرسانی دۆرتموند هاوڕان لەسەر قسەکانی ئەو یاریزانە هەربۆیە یانەکە بڕیاریداوە کە خۆیان ئەو ٤٠ هەزار یۆرۆیە بدەن لەبری یاریزانەکە.

کێشەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و جگە لە تۆپی پێ ئەڵمانیا، پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button