ئه‌ڵمانیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

لێڤاندۆڤسکی: هیچ گومانم لە قسەکانی مێسی نیە

یاریگا
رۆبیرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا سەبارەت بە دوایین لێدوانەکانی سەبارەت بە قسەکانی لیۆنێل مێسی رونکردنەوە دەدات و، رەتدەکاتەوە بێ رێزی بەرامبەر ئەو یاریزانەی کرد بێت.

هێرشبەرەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی کیکەری ئەڵمانیا گووتی ” بەم دواییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی وڵاتەکەی گووتووە هیوادارم ئەو قسانەی لیۆ لەبارەی من کردوویەتی لە ناخیەوە بێت، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکانی قسەکانی منیان بەجۆرێکی دیکە بڵاوکردەوە. بە پێچەوانەوە ئەو قسانەی مێسی لە مەراسیمی خەڵاتی بالۆن دۆر کە گووتی من شایستەی خەڵاتەکەی ساڵی 2020 بوو، زۆر کاریگەری لەسەر من دروستکردووە ”.

لیڤا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” من رێزێکی بێ سنورم بۆ مێسی هەیە و سوپاسگوزاری ئەوم و، جارێکی دیکە بەبۆنەی بەدەست هێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر پیرۆزبایی لێدەکەم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button