ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

کۆڤاسیچ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
ماتیۆ کۆڤاسیچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

توماس توخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانە لەندەنیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر زێنیت سان پێتەربورگ لە گەڕی کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئاشکرای کرد، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەکەیان دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و، بەم هۆیەوە بەشداری یارییەکە ناکات.

یانەی چێڵسی شەوی داهاتوو لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یانەی زێنیت، بلوز پێشوەختە گەیشتنی بۆ قۆناخی شازدە مسۆگەر کردووە.

Back to top button