ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات ، لە میانەی یاریەكانی كۆتا هەفتەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

ڕیال مەدرید بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی دێت و ئینتەرمیلانیش بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مسۆگەر كردووە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ئالابا ، میندی

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ڕۆدریگۆ ، یۆڤیچ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button