یاریگا

رۆیشتنی بڕاندس کێشە بۆ بینیتێز درووست ناکات

یاریگا-یانەی ئێڤەرتۆن بەنیاز نیە رافائیل بینیتێز لە کارەکەی دووربخاتەوە سەرەڕای ئەنجامە خراپەکان.

هاوینی رابردوو بینیتێز بووە راهێنەری یانە ئینگلیزییەکەو  گەڕایەوە پریمەرلیگ بەڵام دوای ١٤ هەفتە، ئێڤەرتۆن لە پلەی ١٦هەمدایە.

ئەوەی دەنگۆی رۆیشتنی ئەو راهێنەرەی بەهێزترکرد، دەستلەکارکێشانەوەی مارسێل براندسی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە بوو کە ئەو هۆکاری هێنانی بینیتێز بوو.

بڕاندس رەتیکردەوە پاش رۆیشتنی ئەو، رافا دووربخرێتەوە و وتی “منیش و بۆردی یانەکە، پشتگیری تەواوی ئەو راهێنەرە دەکەین و ئەو هێشتا لە سەرەتای کارەکەیدا”.

ناوبراو هۆکاری جێهێشتنی یانەکەی گەڕاندەوە بۆ جیاوازی لە بیروڕا لەگەڵ بۆردی بەڕێوەبردنی ئێڤەرتۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button