ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

گومان لە بەشداری کردنی دوو یاریزانی بایرن بەرامبەر دۆرتمۆند دەکرێت

یاریگا
بایرن میونشن سبەی لە گرنگترین یاری گەڕی چواردەی بۆندزلیگا، لە دێرکلاسیکێر رووبەڕووی بورووسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە گومان لە بەشداری کردنی گۆرتێسکا و گێنابری دەکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، گۆرتێسکا بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی هەیە، ئەستەمە بۆ یارییەکە ئامادەبێت، ئەو یاریزانە بەشداری دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی کردووە، بەڵام بە تەواوەتی ئامادەنیە. لەلایەکی دیکەوە سێرج گێنابری ئەو یاریزانە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە گومان لە بەشداری کردنی ئەو یاریزانەش دەکرێت.

بایرن میونشن لە کاتێکدا لە گەڕی چواردەی بۆندزلیگا رووبەڕووی بورووسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە، بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ رکابەرکەی پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە.

Back to top button