ئیسپانیا

هازارد پێکانی هەیە و مەدرید دەیشارێتەوە

یاریگا-ئێدین هازارد تەنها نەخۆش نیە بەڵکو سەرلەنوێ تووشی پێکان هاتووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، مەدرید هەوڵیداوە پێکانی هازارد بشارێتەوە  و ئەو هەواڵانە راست نیە گووایە بەهۆی نەخۆشی گەدەوە دوورە لە یاریگاکان.

رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی دەڵێت ئەو نەخۆشییە پێویستی بەو کاتە نیە و گومان هەبوو لەوەی مەدرید شتێک بشارێتەوە تاوەکو ماڵپەڕی گۆڵ بابەتەکەی پشتراستکردەوە.

پێکانەکەی هازارد پێکانی ماسولکەیە و سبەی چوارشەممە لە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر بلباو بەشدارنابێت و ئەوەش دەبێتە چوارەم یاری دوای یەک ئەو یاریزانە بانگهێشتی پێکهاتەی یانەکە ناکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button