خوله‌کانی دیکەڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: شەڕی نێوان دوو یاریزانی هەمان یانە لە خولی نەرویجی و دەرئەنجامێکی سەیر

یاریگا-لە رووداوێکی سەیروسەمەرەدا لە خولی نەرویجی، دوو یاریزانی یانەی ڤایکینگس دەبێتە شەڕییان و یەکیان دەردەکرێت.

پاتریک گونارسنی گۆڵپارێز و دەیڤد بریکالۆ لە یارییەکانی خولی نەرویجی دەبێتە شەڕییان لەنێو یاریگا و بریکالۆ پاڵێک دەنێت بە گۆڵپارێزەکەوە، ئەویش بە نواندن خۆی دەخاتە سەر زەوی و ناوبژیوانیش  بریکالۆ بە کارتی سوور دەکاتە دەرەوە.

یارییەکە لە خولی ئیلیت سیریەن بوو کە بەرزترین خولی ئەو وڵاتەیە و رووداوەکە لە کۆتا خولەک روویدا لە کاتێکدا ڤایکینگس ٣-٢ لە پێش بوو، وە یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات

دوای یارییەکە پرسیاری ئەوە لە گونارسون کرا هەست بە چی دەکات هاوتیمێکی دەرکراوە بەهۆی ئەوەوە، ئەویش لە وەڵامدا وتی “شتێکی سەیرو نامۆبوو ئەوەی کە روویدا بەڵام بەهۆی منەوە نەبوو دەرکرا و هەڵەی خۆی بوو”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button