ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئەمشەو مەراسیمی خەڵاتی بالۆن دۆر بەڕێوەدەچێت

یاریگا
ئەمشەو کاتژمێر 22:30 خولەک بەکاتی هەولێر، لە شاری پاریسی فەرەنسا مەراسیمی دیاریکردنی براوەی خەڵاتی بالۆن دۆری 2021 بەڕێوەدەچێت.

هەژمارەی فەرمی گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسی کە ساڵانە باشترین یاریزانی جیهان دیاری دکات بڵاویکردەوە، ئەمشەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیەکانی تۆپی پێ جیهان، خەڵاتی بالۆن دۆر لە نێوان 30 پاڵێوراوی کۆتایی یەکلایی دەکرێتەوە. باسکال فرێی سەرنوسەری گۆڤارەکە دوێنێ ئاشکرای کرد، براوەی خەڵاتەکەیان ئاگادار کرووەتەوە.

گۆڤاری فرانس فتبۆل لەوەتەی ساڵی 1956 ساڵانە باشترین یاریزانی جیهان دەست نیشان دەکات. ئەمشەویش ماڵپەری یاریگانێت راستەوخۆ رومالی مەراسیمەکە دەکات.

Back to top button