عێراقکوردستان

زاخۆ و نەورۆز لەگەڵ دوو یانەکەی بەسڕا یاری دەکەن

یاریگا-

لە خولی نایابی عێڕاقیدا و تایبەت لە یاریگای ( مەلعەبەکە ) لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ یانەی نەورۆز میوانداری یانەی مینا دەکات.

نەورۆز لە دوو یاری ڕابردوویدا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامیدابوو بەرامبەر یانەی زەوڕا توشی شکست هات و لەگەڵ یانەی کەرخیش بە گۆڵێک بەرامبەر بوو، بۆیە هەموو هەوڵێکی بەدەست هێنانی سێ خاڵە لە یاریەکەی ئەمڕۆدا.

وەلی کەریم ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دوێنێ لە دوایەکەی مەشقی یانەکە تایبەت بۆ ماڵپەڕی یانەکەی ووتی ( داواکارم لە هاندەرانی یانەی نەورۆز بەشێوەیەکی باشتر لە یاریگا ئامادەبن و هانی یانەکە بدەن، بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لە خولی نایابی کوردستان هاندەرێکی زۆر ئامادەدەبوون لە یاریەکان وئەمە خولی عێڕاقە یاریزان پێویستی بە پشتگیری وپاڵپشتی زیاتر هەیە.

بۆیە داوادەکەم هاندەران ئامادەبن و هانی یاریزانەکان بدەن ) یانەی نەورۆز لە یاریەکەی ئەمڕۆ بێ بەش دەبێت لە تواناکانی یاریزان ( هاوڕێ ئەنوەر ) بەهۆی بوونی کارتی ڕەنگاو ڕەنگ، نوێنەرەکەی سلێمانی لە پلەی پازدەهەمە بە 9 خاڵ و یانەی مینا ش لە پلەی هەژدەیەم دێت تەنها بە 5 خاڵ.

هەرچی یانەی زاخۆیە دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی هەولێر لە گەڕی ڕابردوو، ئەمڕۆ لە یاریەکی بەهێزدا و لە شاری بەسڕا کاتژمێر 8ـی شەو ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕا دەبێتەوە، زاخۆ ئەمساڵ لە ئاستێکی باشدایە و لە پلەی حەفتەمی خولەکە دێت بە 18 خال و یانەی نەفتی بەسڕاش لە پلەی شەشەم دێت بە هەمان خاڵی زاخۆ.

تا ئێستا لە خولی نایابی عێڕاق یانەی شوڕتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە بە 29 خاڵ و هەریەک لە زەوڕا و نەفتی وەسەتیش لە پلەی دووەم و سێیەمی خولەکە دێن، بڕیاریشە چوار یانە بۆ وەرزی داهاتوو دابەزن بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button