ئیتاڵیا

پیۆڵی: بەردەوام دەبین لە شۆڕشەکەمان

یاریگا-ستیفانۆ پیۆڵی بەڵێن دەدات بەردەوام بێت لە کارەکانی تاوەکو میلان بگەڕێنێتەوە ململانێکان.

ئەمڕۆ پیۆڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان درێژکردەوە تاوەکو  دوو وەرزی دیکە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێهەم.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی “دەمەوێت سوپاسی یانەکە بکەم کە دەرفەتی ئەوەیان پێدام راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی وەکو میلان بکەم، شانازی دەکەم بەو کارەی تا ئێستا کردوومانە پێکەوە و پەیوەندییەکی باشمان هەیە لەگەڵ یانەکە و بەڕێوبەران و هاندەرانمان سەرسوڕهێنەرن. بەردەوام دەبین لە باشترکردنی یانەکە و بەرەو پێشەوە هەنگاودەنێین وەک چۆن ئەم دوو ساڵە کردوومانە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button