ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

” هیچ قسەیەکمان لەگەڵ زیدان نەکردووە “

یاریگا
لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هەموو دەنگۆکان رەتدەکاتەوە و دەشڵێت هیچ پەیوەندیەکمان لەگەڵ زیدان نەبووە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی AFP بەرێوەبەرە وەرزشیەکەی شازادەکان گووتی ” ئێمە نامانەوێت پۆچێتینیۆ واز لە راهێنەرایەتی یانەکەمان بێنێت و، هیچ یانەیەکیش داوای نەکردووە، هەروەها ئەو راهێنەرەش هیچ کاتێک داوای جیابونەوەی نەکردووە “.

لیۆناردۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەموو ئەو هەواڵانەی چەند رۆژی رابردووی رەتکردەوە و گوتی ” هیچ قسەیەکمان لەگەڵ زیدان نەکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەمان “.

بابەتی زیاتر

Back to top button