ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پیكێ: بارسێلۆنا بۆ بردنەوە دەچێتە میونیخ

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە یانەكەی بۆ بردنەوە دەچێتە ئەڵمانیا.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بەنفیكای كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە دوای یاریەكە پیكێ ووتی هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست كرد ، بەڵام سەركەوتوو نەبووین لە گۆڵ تۆمار كردن ، بەڵا بە گشتی ئاستی یانەكەمان زۆر بەرەو پێشەوە چووە.

هەروەها ووتیشی: دەچینە ئەڵمانیا بۆ بردنەوە ، بارسا بۆ هەر شوێنێك بڕوات دەبێت بیباتەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دووەم دێت و  بەنفیكاش بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیان دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button