ئه‌وروپا

زەیدان نزیكە لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمان

یاریگا-

تا دێت دەنگۆی ڕۆشتنی ماوریسیۆ پۆچەتینۆ بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتد و پەیوەندیكردنی زەینەدین زێدان بە پاریسەوە بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە زیاتر دەبێت.

دوای دوورخستنەوەی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان لە پۆستەكەی ، ناوی پۆچەتینۆ بە وەرگرتنی ئەو ئەركەوە بەستراوەتەوە.

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان ئاشكرایكردووە بێگومان ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە گفتۆگۆدان لەگەڵ زێدان بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان.

دوای ڕۆشتنی ڕاهێنەرایەتیكردنی لە یانەی ڕیال مەدرید زێدان ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هیچ یانەیەكی دیكەی وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button