خوله‌کانی دیکە

خانمە تێنسزانە چینیەکە دۆزرایەوە

یاریگا
پینگ شوای، خانمە تێنسزانی چینی دوای هەفتەیەک لە بێ سەر و شوێن بوونی، دواجار دوێنێ بەدیار کەوتەوە.

تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵمپی جیهانی بە کەناڵی BBC بەریتانی راگەیاند ” خۆشبەختانە دوێنێ خانمە چینیەکە پەیوەندی پێوە کردم و تەندروستی باشە، ئەو تێنسزانە لە شاری پەکینی وڵاتەکەیەتی و دەیەوێت ماوەیەک لە هەموو شتێک دوور بێت “.

شوای زیاتر لە هەفتەیەکە بێ سەر و شوێن ببو، هۆکارەکەشی ئەوەبوو بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی چین، لە ترسی دەسەڵاتدارێکی وڵاتەکەی خۆی وون کردووە.

Back to top button