یاریگا–
بریارە بەم زووانە بەفەرمی ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و، چەند کەسێکیش بۆ ئەم پۆستە پاڵێوراون.
پارک جی سۆنگ یاریزانی پێشووی شەیتانە سوورەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت ” واین رونی شوێنگرەوەیەکی باش دەبێتە بۆ راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، بۆیە کارگێری ئەو یانەیە ئەگەر بیانەوێت کەسێکی نوێ دیاری بکەن، ئەوا یاریزانی پێشوویان باشترین کەسە “.
بێجگە لە رونی چەند راهێنەری دیکەش پاڵێوراون، دیارترینیان زینەدین زیدانی فەرەنسیە.