ئیتاڵیا

زڵاتان و میلان نزیکن لە رێککەوتن

یاریگا-ئەگەری ئەوە بەهێزە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ وەرزێکی دیکەش لە میلان بمێنێتەوە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، پاش گواستنەوەی زستانە میلان و ئەستێرە سویدییەکە دادەنیشن تاوەکو  گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ٢٠٢٣ درێژبکرێتەوە کە ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٤٢ ساڵ.

،بەگوتەی سەرچاوەکە میلان دڵخۆشە بە ئاستی ئەو یاریزانە و کاریگەری ئەزموون و کەسایەتییەکەی لەسەر یاریزانە لاوەکان ئیبرا خاوەنی بەرزترین موچەیە لەنێو یانەکەدا بە ٧ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە، بەڵام نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوادەکەوێت تاوەکو پاش یەکلاکردنەوەی داهاتووی هەریەک لە تیۆ هێرناندێز، رافایل لیاو، ئیسمایل بێناسیر، هەروەها فرانک کیسێ و ئالیسیۆ رۆمانیۆلی بەڵام ئەم دووانەی دوواییان ئەگەری مانەوەیان لە یانەکە لاوازە و گرێبەستەکانیان  هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button