ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی هەوادارانی دڵتەنگ دەکات و دان بە راستییەکدا دەنێت

یاریگا-لیۆنێل مێسی دان بەوەدا دەنێت هێشتا کێشەی جەستەیی هەیە و ئاستی دابەزیووە.

لیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی ئەرژەنتین و بەڕازیل دابوو کە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات. ئەفسانە زیندووەکە سەبارەت بە باری خۆی و یارییەکە وتی “ماوەیەکی زۆر بوو یاریم نەکردبوو، ئەمەش یارییەکی زۆر چڕ بوو وە هێشتا نەگەڕاومەتەوە سەر رێچکەی خۆم، من باشم بەڵام لەرووی جەستەییەوە  بە تەواوی چاک نەبوومەتەوە، ماوەیەکە لە خوار توانای جەستەیی خۆمدام و ئاسان نیە لە یارییەکی هێندە خێرادا بەشداربم بەڵام خۆشبەختانە تووشی پێکان نەهاتمەوە، هیوادارم ئەمساڵ بە باشی بەکۆتا بهێنم”.

لیۆی ٣٤ ساڵ لەوکاتەوەی بارسێلۆنای جێهێشتووە و تووشی پێکان هاتووە،  بەهەمان ئاست و ئەنجامەوە نابینرێت لەگەڵ پاریس و هەندێک جار لەگەڵ وڵاتەکەشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button