ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی بە بڕیارێك كۆتینهۆ شۆك دەكات

یاریگا-

چاڤی هێرناندێز ، ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە بڕیارێك فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەكەی شۆك دەكات.

دوای ئەوەی لە لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد ئەستێرە بەڕازیلیەكە بە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی لەگەل یانە كەتەلۆنییەكە دەرنەكەوت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” le10sport ” چاڤی بڕیاریداوە دەستبەرداری تواناكانی كۆتینهۆ ببێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە چاڤی پێی وایە كۆتینهۆ گونجاو نیە بۆ پلانەكانی بارسێلۆنا و بە ئیدارەی یانەكەی ووتوە دەستبەرداری ببن.

كۆتینهۆ لە ساڵی 2018 بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ لە ڕیزەكانی لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button