ئه‌وروپا

ڕاهێنەری پورتوگال: تەنها لە یەك شتدا لێكچوونمان هەیە لەگەڵ بەڕازیل

یاریگا-

فێرناندۆ سانتۆس ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال دووپاتیكردەوە كە تەنها لە یەك شتدا لەگەل هەڵبژاردەی بەڕازیل لێكچوونیان هەیە.

دوای بردنەوەیان لە كۆڵۆمبیا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە شێوەیەكی فەرمی گەشتنیان بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ مسۆگەر كرد.

ئەمشەو كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان پورتوگال میوانداری سڕبیا دەكات و بە بردنەوە یان یەكسان بوون پورتوگال خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

سەبارەت بە لێكچوونیان لەگەل بەڕازیل سانتۆس ووتی: بەڕازیل گەشتووەتە جامی جیهانی و ئێمەش یاری داهاتوو دەگەین ، ئەوە تاكە لێكچوونی نێوان بەڕازیل و پورتوگالە ، جگە لەوە هیچ لێكچوونێكی دیكە نیە.

هەڵبژاردەی پورتوگال بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دێت و هەلبژاردەی سڕبیاش بە هەمان ڕێژەی خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button