ئه‌ڵمانیائه‌وروپامۆندیال

لێڤاندۆڤسکی: بیر لە خەڵاتی بالۆن دۆر ناکەمەوە

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆلەندا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئاندۆرا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە.

گۆڵکارەکەی باڤارییەکان سەبارەت بە خەڵاتی بالۆن دۆری 2021 گووتی ” بریارمداوە ئێستا بیر لەم بابەتە نەکەمەوە، چەند رۆژێکی زۆر بۆ مەراسیمەکە ماوە، چەند رۆژێک پێش مەراسیمەکە یاخود لە هەمان رۆژ بیری لێدەکەمەوە، ئەوەی لای من گرنگە ئەنجامەکانی هەڵبژاردەکەمە کە دەمەوێت هاوکار بم بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر “.

هەڵبژاردەی پۆلەندا لە کۆمەڵەی نۆیەمی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، 17 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.

Back to top button