ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید سێ یاریزانە دەکاتە قوربانی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئامانجی ئەوەیە هاوینی داهاتوو، کلیان ئێمباپێ فەرەنسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت سێ یاریزانە بکاتە قوربانی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان دەیەوێت ئامادەنیە گرێبەستی ئیسکۆ، گاریس بەیل و مارسێلۆ نوێبکاتەوە و، ئامانجیانە لە فرۆشتنی ئەو سێ یاریزانە 62 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە پاشەکەوت بکات.

کلیان ئێمباپێ هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و، ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button