ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ناگلیسمان: لیڤاندۆڤسكی دەگاتەوە بە ڕیكۆردەكەی میسی و ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

جولیان ناگلیسمان ، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەیان دەگاتەوە بە ڕیكۆردە ناوازەكەی لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەنفیكای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی بایرن لەلایەن لیڤاندۆڤسكی سێ گۆڵ و گنابری و سانێ گۆڵێك تۆمار كران.

سەبارەت بە لیڤاندۆڤسكی ناگلیسمان ووتی: ئەو لە هێرشبەری یاری دەكات و لە هەموو جێگایەكەی پێشەوە دەتوانێت یاری بكات ، دەیەوێت هەموو تۆپێك بگات بە ئەو و هەموو كات گۆڵی زۆر تۆمار بكات.

هەروەها ووتیشی: ژمارەكانی نایابن ، ئێستا هەوڵی گەشتن بە گۆڵی ژمارە 100 دەدات لە چامپیۆنسلیگ.

هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە بگات بە گۆڵی 100 لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تەنها ڕۆناڵدۆ و میسی نەبێت ، لە ئێستادا لیڤاندۆڤسكیش خاوەنى 81 گۆڵە لە پاڵەوانیەتیەكەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button