ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سیمۆنی ئامادە نەبوونی چوار یاریزانی بەرامبەر لیڤەرپول ڕاگەیاند

یاریگا-

دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئامادە نەبوونی چوار یاریزانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر شاختار ڕاگەیاند.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆیان میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە یاری هەفتەی پێشووی هەردوو یانە كە بە بردنەوەی لیڤەرپول بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ كۆتایی هات دوای تەواو بوونی یاریەكە سیمۆنی نەچوویە لای كلۆپ و تەوقەی لەگەڵ نەكرد ئەوەش كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

سەبارەت بەوە سیمۆنی ووتی: حەز ناكەم دوای یاریەكان تەوقە لەگەل ڕاهێنەراندا بكەم ، چونكە هەموو جارێك دەڵێم هەستی ڕاهێنەران جیاوازە.

هەروەها ووتیشی: نامەوێت قسە لەسەر یەكێك بكەم كە بە باشی نایناسم ، من ڕێزی لێدەگرم و دەزانم چ كارێكی نایابی كردووە.

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە هەریەك لە یاریزانان لیمار ، یۆرێنتی ، ساڤیچ بەهۆی پێكانەوە و گریزمان بەهۆی كارتی سورەوە ناتوانن بەشداری بكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button