ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر دینامۆ كیێڤ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێرجی بارخوان ، ڕاهێنەری كاتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر دینامۆ كیێڤ.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00بە كاتی كوردستان دینامۆ كیێڤ لە یاریگای خۆیان میوانداری بارسێلۆنا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی كۆمەڵەكەی دێت و دینامۆ كیێڤیش لە پلەی چوارەم دێت بە كۆكردنەوەی تەنها خاڵێك.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: مینگوێزا ، گارسیا ، لینگلێت ، ئەلبا

هێڵی ناوەند: جاڤی ، بۆسكێتس ، فرانكی دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: دیست ، میمفیس دیپای ، كۆوتینهۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button