ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆرینهۆ لە ترسی سزادان بێدەنگی هەڵبژارد

یاریگا-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتالی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر ئەی سی میلان.

ڕۆما لو یاریگای خۆیدا میوانداری میلانی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 11ی سێریا ئەی ئیتالیا.

میلان لەڕێگەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە لە خولەكی 25 گۆڵی یەكەمیان بە شێوەیەكی نایاب تۆمار كرد ، پاشان لە خولەكی 55 فرانك كیسێ گۆلی دووەمی میلانی تۆمار كرد ، لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەدا ستیڤان شەعراوی گۆلی یەكەم و تاكە گۆڵی ڕۆمای تۆمار كرد.

لە دوای یاریەكە مۆرینهۆ بۆ تۆڕی دازن ووتی: پیرۆزبایی لە میلان دەكەم ، نامەوێت هیچ شتێك بڵێم ، ئەگەر قسە بكەم ئەوا ڕێگەم پێنادرێت هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یانەكەم ئامادە بم.

میلان بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و ڕۆماش بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button