ئینگڵته‌را

پۆگبا: بوختانم بۆ دەکەن

یاریگا-پاوڵ پۆگبا رەتیدەکاتەوە سوکایەتی بە سۆڵشایەر کردبێت پاش شکستەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول.

سەرەتای ئەم هەفتە، مانچێستەریونایتد تووشی شکستێکی مێژویی هات و ٥-٠ دۆڕا بە لیڤەرپوول، لەو یارییەی پۆگبا کارتی سوور وەرگرت بە ١٥ خولەک پاش هاتنە ناوەوەی بۆ یاریگا.

دواتر هەواڵی ئەوە بڵاوەبووەوە پۆگبا دوای یارییەکە قسەی لەگەڵ سۆڵشایەر نەکردووە. ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “درۆیەکی گەورەیە و بوختانم دەکەن، دووبارە بەناو رۆژنامەنووسەکان ناوی من دەهێنن تاوەکو دەربکەون و دەیانەوێت کێشە دروست بکەن بە بێ ئەوەی هیچ روویدابێت. تەنها هۆکار کە وەڵامییان دەدەمەوە بۆ رێزگرتنە لە راهێنەر و یاریزانان و هاندەرانی یانەکەم بۆ ئەوەی بە هەڵە لێم تێنەگەن”.

هەر لەگەڵ ئەو هەواڵانەدا باسی ئەوەشکرابوو، پۆگبا گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یونایتد راگرتووە پاش دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی لە دوو یاری رابردوودا و ئەو رەخنە زۆرانەی دوای یارییەکەی لیڤەرپوول لێی گیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button