یاریگا

یانەی دالکورد لەبەردەم چوار یاری چارەنوسسازدایە

یاریگا-

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو یانەی دالکورد بە تیپێکی نوێ و ستافێکی تازە بەشداری یارییەکانی خولی پلە دووەکانی سوێد ناسراو بە ئیتان نۆرا کرد، بۆ ئەوەی دووبارە تیپەکە بگەڕێتەوە پلە یەک کە بە سوپەرتان ناسراوە، دوای تێپەڕبوونی 26 گەڕ، یانەکە بە کۆ کردنەوەی 52 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە تەنیا چوار یاریی ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت پلەی دووەم مسۆگەر بكات.

خولی پلە دووەکانی سوێد بە دوو کۆمەڵەی بۆ هەر کۆمەڵەیەک بە بەشداری 16 یانەیە بە ڕێوە دەچێت، خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ خولی پلە یەکی سوێدی، پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکان یاریی پاڵاوتن لە لەگەڵ پلەی 14 و 13 ریزبەدنی خولی پلە یەکەکان دەکان بۆ ئەوەی یانەی سەرکەوتوو دیاریی بکرێت لە خولی پلە یەکەکان، دالکورد لە کۆمەڵەکەی خۆی کە 16 یانەی بەشدارە پلەی دووەمی گرتووە بە کۆ کردنەوەی 52 خاڵ، بە جیاوازی 13 خاڵ لەگەڵ یانەی برۆما پیوکارنای پلەی یەکەم کە بە فەرمی سەرکەوتووە بۆ خولی پلە یەک جیاوازی تەنیا 2 خاڵ لەگەڵ یانەی کارستاد و جیاوازی 3 خاڵ لەگەڵ یانەی ساندڤیکنسی سێیەم، تەنیا چوار گەڕ ماوە لە خولی پلە دووەکانی سوێد، یانەی دالکورد لەم چوار یارییە دوو یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ماوە دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یەکشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 7:00 بە کاتی کوردستان دەبێتە میوانی یانەی پیتیا، دواتر لە گەڕی 28 و 29 میوانداری هەردوو یانەی هاماربی و هودکیسڤاڵس دەکات، لە کۆتا گەڕیش دەبێتە میوانی یانەی هانینگی پلەی یانزەیەمی ریزبەندی.

دالکورد یانەیەکی کوردیە لە وڵاتی سوێد لە ساڵی 2004 لە لایەن کۆمەڵێک کوردی دانیشتووی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی رەمەزان کیزل دامەزراوە، یانەکە بەشداری یارییەکانی خولی سوێدیە دەکات، تەنیا بە ماوەیەکی کەم و لە ساڵی 2018 توانی بگاتە بەرزترین ئاستی سوێدی کە خولی نایابە، بەڵام بە هۆی کەم ئەزموونی یانەکە و قورسی خولی نایاب نەیتوانی لە خولی نایاب بەردەوام بێت بۆ وەرزی دواتر گەڕایەوە خولی پلە یەکەکانی سوێد، ئەم وەرزە بە ئومێدی ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە خولی پلە یەکەکانی سوێد، هەوڵ دەدات دووبارە بگەڕێتەوە خولی نایابی سوێدی دووبارە دڵی هاندەرانی خۆش بکات.

Back to top button