ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان ژمارەیەكی مێژووی خۆی دووبارە كردەوە

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی دوای بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر بۆلۆنیا توانی ژمارەیەكی مێژووی خۆی دووبارە بكاتەوە.

بۆلۆنیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری میلانی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی سێریا ئەی ئیتالیا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لە كۆی ئەنجامدانی 9 یاری سەرەتایان لەم وەرزەی خولەكەدا میلان توانیویەتی 8 یاری بباتەوە ،ئەوەش بۆ جاری دووەمە لە مێژوویدا ڕووبدات.

جاری یەكەم لە وەرزی 1954/1955 بوو كە توانیان ئەو ژمارەیە تۆمار بكەن.

میلان لە پێشەنگی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ و ناپۆلیش لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ و ئەنجامدانی یاریەك كەمتر لە میلان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button