یاریگا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ كلاسیكۆ مێرینگی لە تواناكانی ئیسكۆ ، یۆڤیچ ، گاریس بەیڵ ، سیبایۆس بێ بەش دەبێت و تواناكانی هازارد و كارڤاخالی بۆ گەڕاوەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، كارڤاخال ، میلیتاو ، ئالابا ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، مارسیلۆ ،میندی ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ڤاسكێز ، كامافینگا ، بلانكۆ ، هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ ، دیاز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button