ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر دینامۆ كیێڤ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر دینامۆ كیێڤ.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 19:45 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو میوانداری دینامۆ كیێڤ بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێلی بەرگری:سێرجی ڕۆبێرتۆ ، جیرارد پیكێ ، لینگلێت ، جۆردی ئەلبا

هێلی ناوەند: دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، جاڤی

هێلی هێرشبردن: دیست ، میمفیس دیپای ، كۆوتینهۆ

بارسێلۆنا لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە دوای تێپەر بوونی دوو یاری نەیتوانیوە هیچ خاڵێك كۆبكاتەوە و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە و شەش گۆڵیان لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button