ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر لە داهاتووی خۆی دڵنیایە

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی دوای دۆڕانەکەی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر لێستەر سیتی لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ، هاندەرانی ئەو یانەیە چاوەڕێیان دەکرد چارەنوسی سۆلشایەری راهێنەرەکەیان یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام پێناچێت ناوبرام بە ئاسانی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەنجامە
لاوازەکانی ئەم دواییەی شەیتانە سوورەکان، هاندەرانی یانەکەی ناچار کردووە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتی دوورخستنەوەی دەستپێ بکەن، بەڵام کارگێری یانەکە پشتگیری پرۆژەی راهێەنەرەکەیان دەکەن و، نایانەوێت بە ئاسانی دووری بخەنەوە.

مانچێستەر یونایتد لە دوایین سێ یاری خۆی لە پرێمەرلیگ هیچ بردنەوەیەکی نیە و لە دوایین یاریش بەرامبەر لێستەر سیتی بە ئەنجامی 2-4 دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button