ئه‌وروپائیسپانیا

كومان: فاتی جیاوازە لە یاریزانانی دیكە

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دلخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا.

ڤالینسیا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەلام لە ڤالینسیا بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: بەهرە و لێهاتووی فاتی نكوڵی لێ ناكرێت ، كاتژمێرێك بەرامبەر ڤالینسیا یاری كرد ، تەواوی ئەو كاتانە ئاستی بەرزتر دەبوویەوە.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم بۆ چەندین ساڵی داهاتوو فاتی بەردەوام بێت لە یاریكردن بۆ بارسێلۆنا ، پلانی زۆرمان هەیە لەگەل ئەو.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە بەردەوام بوو ووتی: پێشتر لەگەل پزیشكەكان ڕێككەوتبووین كە كاتژمێرێك یاری بكات ، ئەگەر بەدەست من بووایە گۆڕانكاریم پێ نەدەكرد.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەگوێرۆ یاریزانێكی خاوەن بەهرەیە و ئەزموونی زۆرە و پێوویستیمان زۆر پێیەتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button