ئاسیائه‌وروپائیتاڵیا

سۆنینگ ئامادەیە پشکی یانەی ئینتەر میلان بفرۆشێتەوە

یاریگا
گروپی کۆمپانیاکانی سۆنینگی چینی کە خاوەنداریەتی %68,55 پشکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دەکەن، ئامادەن پشکەکەیان بە سندوقی وەبەرهێنانی سعوودی بفرۆشنەوە.

ماڵپەری Libero بڵاویکردووەتەوە، گروپی کۆمپانیاکانی سۆنینگ بەهۆی ئەو قەیرانە داراییانەی دروست بووە، ئامادەن پشکەکەیان بە سندوقە سعوودیەکە بفرۆشنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سعوودیەکان هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر ئەم بابەتە نەبووە.

سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیا بەم دواییە توانی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی بکڕێتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت ئەم یانەیە چەندین یاریزانی بە توانا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button