ئه‌وروپا

دانیمارك وەك دووەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ

یاریگا-

هەڵبژاردەی دانیمارك وەك دووەم هەڵبژاردە توانی خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

دانیمارك توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەلام لە هەڵبژاردەی نەمسا بباتەوە، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی.

بەو بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی بۆ 24 خاڵ بەرزكردەوە و لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دێت و بەشێوەیەكی فەرمی توانیان خۆیان بگەیەننە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

تا ئێستا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و دانیمارك توانیویانە خۆیان بگەیەننە یاریەكانی جامی جیهانی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button