ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” چوونی پۆگبا بۆ ریال مەدرید، رێخۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ “

یاریگا
ساڵانێکە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵ بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەدات و، ئەو یاریزانەش خەونی لەبەر کردنی درێسی ئەو یانەی هەیە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، شاهانەکان جارێکی دیکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی شەیتانە سوورەکان دەست پێکردووەتەوە و، دەیانەوێت بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە، ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ هاونیشتیمانی لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان بکەن.

پۆگبا و ئێمباپێ، هەردووکیان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبوو گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە.

Back to top button