ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سیمۆنی: خەونی گواستنەوەی میسی بۆ 3 كاتژمێر بەردەوام بوو

یاریگا-

دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە لەگەڵ لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەكەی قسەیكردووە بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان دوای ڕەگەیاندنی ڕۆشتنی لەلایەن بارسێلۆناوە.

بارسێلۆنا سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی یەكەمی یانەكەی لیۆنێل میسی لە هاوینی ئەمساڵدا دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی و یاریزانەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.

سیمۆنی لە لێدوانیدا بۆ گۆڤاری ئۆلیەی ئەرجەنتینی ووتی: ئەوەی ڕوویدا لە بارسێلۆنا بە دلنیاییەوە بە. بێ ڕێزی لەگەل میسی قسەم نەكرد ، بەڵام بێگومان پرسیارم لە لویس سوارێز كرد و پێم ووت ، لویس گوێم لێبگرە ، بارودۆخی میسی چۆنە؟ دەیەوێت پەیوەندیمان پێوە بكات؟ ئایا هیچ ئەگەرێك هەیە ئەگەر كەمیش بێت؟ ئێمە وامان بیركردەوە كە ئەو دەتوانێت پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە بكات.

هەروەها ووتیشی: ئەم خەونە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر بەردەوام بوو ، دواتر یانەی پاریس سان جێرمان بە فەرمی پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند.

سەرچاوەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ڕێگەی سوارێزەوە هەوڵی گواستنەوەی میسی داوە و موچەی ساڵانەی  20 ملیۆن یۆرۆیان پێشكەش كردووە ، بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە بەهۆی ئەوەی بەرامبەر بارسێلۆنا یاری نەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button