ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا كۆتا پێشكەوتنەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پێدری گۆنزالێز ئەستێرە لاوەكەی یانەی بارسێلۆنایان ئاشكرا كرد.

پێدری تەمەن 18 ساڵان یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی بارسێلۆنا و یاریزانەكە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆ كەتەلۆنیا پێدری نزیكە لە واژۆكردنی گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ بلاوگرانا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە هەردوولا گەشتوونەتە ڕێككەوتن و تەنها چەند وردەكاریەكی بچوك ماوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی پێدری نوێ بكاتەوە بەڵام بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە دەیەوێت بۆ ماوەیەكی كەمتر گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستكارەكەی ئیسپانیا گرێبەستەكەی تا سێ ساڵی داهاتوو نوێ بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button