ئه‌وروپائیتاڵیا

لە راپرسیەکدا جۆرجینهۆ دەبێتە خاوەنی خەڵاتی بالۆن دۆر

یاریگا
چەند رۆژێکە گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسا لیستی ناوی 30 یاریزانی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆری 2021 بڵاوکردووەتە و بریارە کۆتایی مانگی داهاتوو براوەی خەڵاتەکەش دیاری بکرێت.

دوای بڵاوکردنەوەی لیستەکە، رۆژنامەی لاگازێتا دلا سپۆرتی ئیتاڵی راپرسیەکی ئەنجامدا و لە راپرسیەکەدا داوای لە بەشداربووان کرد دەنگ بە براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر بدەن، یاخود کێ بە شایستەی خەڵاتەکە دەزانن و لە کۆتاییدا ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان جۆرجینهۆ بە بەدەستهێنانی ٪40ـی دەنگەکان پلەی یەکەمی لە راپرسیەکەدا بەدەستهێنا.

جۆرجینهۆ ئەمساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانی ناسناوی یۆرۆ بەدەست بێنێت و هەروەها لەگەڵ یانەی چێلسی توانی ناسناوی چامپیۆنزلیگیش بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button