ئیتاڵیاگرنگترین

مانچینی ریکۆردێکی دیکەی مێژوویی تۆمارکرد

رۆبیرتۆ مانچینی سەرەڕای وەستانی ریکۆردی زۆرترین بردنەوەی دوای یەک، توانی ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی لەگەڵ ئیتاڵیا بنوسێتەوە.

ئیتاڵیا ٣٧ یاری دوای یەک تووشی شکست نەهاتن و ژمارەی پێوانەییان تۆمارکرد بۆ زۆرترین بردنەوەی دوای یەک تاوەکو هەفتەی پێشوو بەرامبەر  ئیسپانیا تووشی دۆڕان هاتن.

بەڵام پاش بردنەوەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بەلجیکا، مانچینی بووە  خێراترین راهێنەری هەڵبژاردەیەک لە مێژوودا کە  بگات بە ٣٠ بردنەوە. مانچینی پێویستی بە تەنها ٤٤ یاری بوو تاوەکو بتوانێت بەو ژمارەیە بگات. ئیتاڵیا لەگەڵ راهێنەرە بەتواناکە لە ١١ یاریشدا بەرامبەربوون و تەنیا سێ یارییان دۆڕاندووە.

هەروەها هاوینی ئەمساڵ توانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button