ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یەكەم گرێبەستی گەورەی نیوكاسڵ ئاشكرا كرا

یاریگا-

دوای بەدەستهێنانی نیوكاسڵ لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەوە ، یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی بارسێلۆنایان وەك یەكەم گرێبەستی گەورەی یانەكەیان داناوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ، فلیپ كۆوتینهۆ دووبارە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ ، بەڵام ئەمجارە لە ڕێگەی نیوكاسڵەوە.

خاوەنانی نیوكاسڵ دەیانەوێت گرێبەستی گەورە بۆ یانەكە واژۆ بكەن و یاریزانی سوپەر بگوازنەوە ڕیزەكانیان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لە گواستنەوەكانی زستانەی ئەمسالدا یانە ئینگلیزیەكە هەولی بەدەستهێنانی كۆوتینهۆ دەدات و یانەكەشی ئامادەیە بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

لە ئێستادا نیوكاسڵ لە ڕیزبەندی 19یەمی پریمەرلیگ دەبیندرێت بە كۆكردنەوەی تەنها سێ خاڵ دوای ئەنجامدانی حەوت یاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button